کوردستان

گەشتی عومرە ڕادەگیرێت

29/04/2024
3umra

دەنگوباس

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی ڕێوڕەسمەكانی فەریزەی حەجی ئەمساڵەوە، لە 18ی ئایاری ئەمساڵەوە ڕێگانادرێت هیچ كەسێك بۆ گەشتی عومرە سەردانی سعودیە بكات.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێكردنی ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە فەریزەی حەجی ئەمساڵ، لە 18ی ئایاری ئەمساڵەوە ڕێگانادرێت هیچ كەسێك بۆ گەشتی عومرە سەردانی سعودیە بكات، گەشتی حاجییان دەستپێدەكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەكرێت حاجییانی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ بەڕێبكەون.


#باشووری_کوردستان