دەنگوباس
ئەمشەو شاڵاوی عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی، ڕەخنەی لە شێوازی مامەڵەکردنی مام جەلال، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی گرت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا و ڕایگەیاند، "مام جەلال زۆری بەدەمی پارتییەوە دا و ئەوەش لە زیانی یەکێتی بوو".
ئەوەشی خستەڕوو کە پارتی ڕازی نابێت کەسێکی یەکێتی ببێتە پارێزگاری کەرکووک.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، شاڵاو عەلی عەسکەری باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و دووپاتیکردەوە کە یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
سەرەڕای ئەو تەئکیدکردنەوەیەش، بەڵام ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەدووریزانی هەڵبژاردن بە بێ پارتی ئەنجام بدرێت و ڕایگەیاند، "یان هەڵبژاردن ناکرێت، یان پارتیش بەشداری تێدادەکات".
قسەکەی شاڵاو عەلی عەسکەری ئاماژەیەک بوو بۆ ڕاستی ئەو زانیارییە نافەرمییانەی کە باس لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
#باشووری_کوردستان