کوردستان

بانگەوازی خۆپیشاندان لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەکرێت

28/04/2024
xopyshandan

دەنگوباس

كۆمیتەی 1ی ئایار بانگەوازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سلێمانی ئاڕاستەی كرێكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و كاسبكاران و خانەنشینان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانەكە بۆ خستنەڕووی مافەكان و فشاركردنە لە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێ‌ كردنی خواستەكانی كرێكاران و مووچەخۆران.

كۆمیتەی 1ی ئایار لە بانگەوازەكەیدا، ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئایار لە یادی ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆوە ڕێپێوانێك لەبەردەم باخی گشتی دەستپێدەكات، بە شەقامی مەولەویدا تاوەكو بەردەم كاسۆمۆڵ لە ناو بازاڕ و مەڕاسیمێك ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندانەكەیان بۆ خستنەڕووی مافەكان و فشاركردنە لە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێ‌ كردنی خواستەكانی كرێكاران و مووچەخۆران.

جەختیشی کردەوە، هاوبەشی كردن و هاوكاریكردنی نێوان كرێكاران و مووچەخۆران و مامۆستایان و خانەنشینان و خەڵکی ئازادیخواز سەنگی مەحەكە بۆ چوونەپێشەوەی خەباتی جەماوەری لە بەدیهێنانی داخوازییەكاندا.


#باشووری_کوردستان