جیهان

ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٣٤ ھەزار و ٤٥٤ کەس

28/04/2024
ghazza

دەنگوباس

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٣٤ ھەزار و ٤٥٤ کەس.

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، بەرزبووەوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٤٥٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٢٠٥ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، حەوت کۆمەڵکوژی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٦٦ کەس کوژراون و ١٣٨ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٤٥٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٧ ھەزار و ٥٧٥ کەس.


#ئیسرائیل