دەنگوباس
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە
ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازت کۆرمۆری کرد و ڕایگەیاند، ئەو
ھێرشە پێشێلکاریی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی
كۆرمۆر به توندی ئیدانەی ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه
له به‌غدا لە په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكداڕایگەیاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به توندی ئیدانە دەکەین و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا و هه‌ر
دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان، بۆ ئه‌وه‌ی
زانیاریی و ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه بزانن.
دوێنێ هەینی 26ی نیسان بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی
کۆرمۆر و بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش،
هاوکات بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و
نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە.
#باشووری_کوردستان