کوردستان

نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌غدایە و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات

27/04/2024
nechirvan barzani

دەنگوباس

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا، بەشداری کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەتدەکات، چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێم تاووتوێ دەکرێت.

سایتی فەرمی پارتی، له‌زاری ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ ئه‌نجام بدرێت.

له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان ناكرێت، ده‌بێت داواكاری پارتی له‌به‌رچاو بگیرێت.

ھاوکات، سه‌گڤان سندی، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕایگەیاندووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌ند پرسێك باس ده‌كرێت له‌وانه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ پارتی پێی وایه‌ ئه‌م پرسه‌ ده‌بێت كۆده‌نگی نێوماڵی سوننه‌ی له‌سه‌ر بێت، پارتی فه‌رزكردن له‌و باره‌وه‌ قبووڵ ناكات، هه‌روه‌ها پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و بابه‌تی “هه‌ژماری من” و بە بانکیکردنی مووچە “ته‌وتین”یش باس ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بابه‌تی به‌ ئامانج گرتنی کێڵگەی کۆرمۆر.


#باشووری_کوردستان
#عێراق