رۆژهەڵاتی ناوەراست

یوسف کیلابی: هەرێم هەموو داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێ نەکردووە

27/04/2024
yusuf kilabi

دەنگوباس

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق هۆکارى نەناردنى مووچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە ئاشکرا کرد و دەڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێنەکردووە"

یوسف کیلابى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە لە بەغدا نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێ نەکردووە.

وەزارەتى دارایى عێراق ڕۆژی 21ى نیسانى 2024، دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان و داواشى لە سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریایى بکەن، چاوەڕێ دەکرا پارەی مووچەت مانگی نیسان-یش بۆ هەرێم بنێرێت.

لەکاتێکدا وەزارەتى دارایى عێراق ڕۆژى سێشەممە، 23ى نیسان ڕایگەیاند، کە لیستى مووچەى مانگى چوارى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، گەیشتووەتە وەزارەتى دارایى عێراق.


#باشووری_کوردستان