رۆژهەڵاتی ناوەراست

وەزارەتی نەوتی عێراق: کۆتایی بە هاوردەکردنی بەنزین دەهێنین

26/04/2024
banzin

دەنگوباس

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بە ئۆکتانی بەرز بەرھەمدەھێنن، بەرەو ئەوە دەچن ھاوردەکردنی بەنزین کۆتایی پێبھێنن.

حامید یونس بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان ڕایگەیاند، سورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پاڵاوگە نیشتمانیەکان تا بگەنە ئاستی خۆبژێوی و ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات کۆتایی پێبھێنن.

وتیشی، پاڵاوگەی ئەزمیرا لە بەسرە دەستی بەکارکردووە و لە توانایدا ھەیە بەنزین بە ئۆکتانی 94 بپاڵێوێت و ڕۆژانەش 750 ھەزار لیتر بەنزین بەرھەمبھێنێت، ئەوەش ھاوکار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆبژێوی لە بەنزیندا.

بریکاری وەزارەتی نەوت ئەوەشی خستەڕوو، بەگەڕخستنی ئەو پاڵاوگەیە لە چواچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ سود وەرگرتن لە وزەی بەرھەمھێنراو لە ڕێگەی یەکەکانی وێستگەی ئەزمیراوە، کە مەبەست لێی زیادکردن و بەرەوپێشبودنی سوتەمەنییە.

باسی لەوەشکردووە، ئێستا یەک ملیۆن و 500 ھەزار بەنزینی ئۆکتان لە دەرەوە ھاوردە دەکەن، کە پاڵاوگەی ئەزمیرا توانای بەرھەمھێنانی نیوەی ئەو بڕەی ھەیە و ھەوڵ دەدرێت ئاستەکەی زیاتر بکرێت.


#عێراق