کوردستان

وەزیر بۆ پەروەردەکان: گشت فەرمانبەرەکانتان پابەند بکەن بە کردنەوەی "هەژماری من"

25/04/2024
alan hama saed

دەنگوباس

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوا دەکات گشت فەرمانبەرانی سەر بەو وەزارەتە پابەندی کردنەوەی هەژماری بانکی لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من "ەوە بن.

وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، زاخۆ، ڕاپەڕین و گەرمیان کردووە، بە مەبەستی کردنەوەی هەژماری بانکی لە ڕێگەی “هەژماری من”.

لە نووسراوەکەدا، کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کراوە و ئیمزای ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی “هەژماری من” بۆئەوەی خزمەتگوزاری ڕاکێشانی پارەی نەختینە بۆ مووچەخۆران دەستەبەر بکرێت، لەپێناو بەردەوامیدان بە هەنگاوەکان و خێراکردنی پڕۆسەکە پێویستە هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ تیمی تایبەت بە پڕۆژەی “هەژماری من” بکەن.

داواش لە پەروەردەکان دەکات، گشت فەرمانبەران ڕێنوێنی بکرێن و پابەندبکرێن بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”.

 


#باشووری کوردستان