دەنگوباس
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە ھەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست لە چوار بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاند، کە هەلی دامەزراندنەکە بەرێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ڤێتەرنەری، دارستان و پاوانی ھەڵەبجە دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، هەر کەسێک بیەوێت هەلی دامەزراندن بەدەست بهێنێت، پێویستە فۆڕمەکە بەڕاستی و دروستی پڕ بکاتەوە، ئەگەر نا هەلی دامەزراندنەکە لە دەست دەدات.
مەرجەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١. ئەم فۆڕمە تەنھا بۆ ئەو کەسانەیە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
٢. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بێت.
٣. سەرجەم زانیاریەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
٤. پاش ووردبینی کردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە ھەڵە ھەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە.
٥. تەنھا یەک جار ھەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەڵ دەکرێتەوە.
٦. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە رەگەز عێراقی بێت.
٧. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنوسێت.
٨. بۆ ھەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
٩. خوازیار دامەزراو نەبێت و مووچەی خانەنشینی و ھیچ مووچەیەکی تری نەبێت
١٠. خوازیار خوێندکار نەبێت لە ھیچ ئاستێک.
١١. پسپۆریە داواکراوەکان بریتین لە:
-ئەندازیاری کشتوکاڵی
-رابەری کشتوکاڵی/دبلۆم
- ئەندازیاری ئاودێری
-پزیشکی ڤێتێرنەری / بەکالۆریۆس
-یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری/ دبلۆم
- جیۆلۆجی
- یاسا
- کارگێڕی/ بەکالۆریۆس
- کارگێری /دبلۆم
- ژمێریاری/بەکالۆریۆس
- روپێو
- شوفێر
١٢. پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە
- نمرەی دەرچوون
- ساڵی دەرچوون
- باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت) خیزاندار ٢ خاڵ
- کەس و کاری شەھید (پلە یەک) کەسوکاری شەھید ٥ خاڵ
-بڕوانامە دکتۆرا ٨ خاڵ، ماستەر٦خاڵ، بەکالۆریۆس ٤ خاڵ، دبلۆم ٢ خاڵ، ناوەندی و ئامادەیی ١ خاڵ
-ساڵی دەرچوون ١ خاڵ بۆ ھەرسالێک
کۆنمرە لە ٥٠ بۆ سەرەوە ١ خاڵ بۆ ١ نمرە
- جۆری بروانامەی بەدەستھاتوو (حکومی یان ئەھلی) حکومی ٤ خاڵ، ئەھلی ٢ خاڵ.
- ئەزموون بۆ ئەو خوازیارەی وەک شوفێر داواکاری پێشکەش دەکەن.
لینکی ناو تۆمار کردن تا پێنج شەممە ٢٠٢٤/٥/٢ کاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ کراوە دەبێت.
لینکی ناوتۆمارکردن:
https://forms.gle/DRVNZyKjyb3eRnuLA
#باشووری_کوردستان