کوردستان

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆکاری هەردوو ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی ئاشکرا کرد

24/04/2024
agr

دەنگوباس

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا ڕوویدا، دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە و توانرا لە ماوەیەكی كەم كۆنتڕۆڵی ھەردوو ڕووداوەكە بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە و هۆكاری ئاگرەكە دەركەوت ڕووداوی یەكەم بەھۆی ماتۆڕی موبەریدەیەك بووە لە سەربانی دوكانەكە و ڕوداوی دووەم بەھۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 23ی 4ی 2024 دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەكە توانرا لە ماوەیەكی كەم كۆنترۆڵی ھەردوو ڕووداوەكە بكرێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕووداوەكان جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە لیژنەیەكی تایبەتمەند پێكهات، لە ھەرسێ بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر و بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بەمەبەستی لێكۆلینەوەكردن لە هۆكاری ئاگرەكە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەركەوت ڕووداوی یەكەم بەھۆی ماتۆڕی موبەریدەیەك بووە لە سەربانی دوكانەكە و ڕووداوی دووەم بەهۆی شۆرتی كارەبا وە بووە بە پێی گرتەی ڤیدیۆیی كامێرای چاودێریی شوێنەكە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر ئاگرکەوتەوە، بەهۆیەوە چەند دوکانێک زیانیان بەرکەوت، بەڵام لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.


#بافڵ تاڵەبانی