دەنگوباس
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی
عێراق جەختی لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە لیستی
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە، تا ئێستاش بەغدا باسی لە هیچ کێشەیەک
نەکردووە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، حکوومەتی هەرێمی
کوردستان لیستی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بەغدا کردووە، سەرۆک وەزیران و لایەنەکانی
دیکە عێراق جەختیان لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنی مووچە لە عێراق ناوبراو ڕوونیکردەوە،
بەشێکی زۆر لە دامودەزگاکانی حکوومەتی عێراق لە کۆتایی مانگی نیسان مووچەکانیان
وەردەگرن.
هاوکات دوێنێ سێشەممە، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كێشەی
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە، پێویست بە بەدواداچوون بۆ لیستی مووچەخۆرانی
هەرێم ناكات و تا ئەو كاتەی مووچە بە بانكی دەكرێت بە شێوەی كاش دەنێردرێت.
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە لە دوای ٢٠ی
مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا پێشبینی
دەکرێت لە هەمانکاتدا پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، چونکە بەپێی بڕیاری دادگای
فیدڕاڵیی حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە دابینکردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم.ا
#باشووری_کوردستان
#عێراق