دەنگوباس
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور
بارزانی، سەرۆک وەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی لە ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی عێراقەوە هه‌وڵی جددی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو سێ یه‌كه‌مه دانه‌مه‌زراوەکانی
زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی
زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، مەسرور
بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی
هەرێم ڕاده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌وڵی جددی بۆ
ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو سێ یه‌كه‌مه‌كانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی
هه‌رێمی كوردستان بدرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنییان له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان.
پێشەوا هەورامانی، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق
هەوڵ دەدات هەرێمی کوردستان بخاتە دەرەوەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، بیانووی جۆراوجۆر
دەهێنرێتەوە کە ئەگەر ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستاندا بڕوات تێچووی زیاترە،
دەیانەوێت هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات بۆئەوەی
بیسەلمێنێت، کە ئەگەر ڕێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستاندا بێت تێچووی کەمترە،
چەندین جاریش بە نەخشە نیشانی داون.
#باشووری_کوردستان