کوردستان

یەکگرتوو: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین

23/04/2024
yakgrtw

دەنگوباس

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو ڕایگەیاند، یەکگرتوو بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆی.

ئەمرۆ سێشەمە، دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بەکردەوە سەلماندووە، یەکەم فراکسیۆن بوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە .

باسی لەوەش كردووە، ئێمە هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و شایستە سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین، تاکە ڕێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری .
ئەوەشی خستەڕوو، یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات.


#باشووری_کوردستان