دەنگوباس
یوسف كیلابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه بانكه حكومییه فیدڕاڵییه‌كان
ئاماده‌ن بۆ بە بانکیکردنی مووچه‌كانیان و دواكه‌وتنیشی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
یوسف كیلابی،
په‌رله‌مانتاری عێراق كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێكس فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وە و نووسیویەتی: برا فه‌رمانبه‌ره‌كانم
له هه‌رێمی كوردستان، میوانداری به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومیه‌كانمان كرد سه‌باره‌ت
به بە بانکیکردنی مووچه‌كانتان، بە بانکیکردنی مووچە له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حکومییه
فیدڕاڵییەکان نا فەرمییە و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت، کە مەبەستم لە
"هه‌ژماری من"ه.
ئه‌وه‌شی
خستووه‌ته‌ڕوو، بانكه حكومییه فیدڕاڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ بە بانکیکردنی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
ئەمەش
لە کاتێکدایە، پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نووسراوێك داوای له حكومه‌تی
هه‌رێم كرد زانیاری فه‌رمانبه‌رانی بۆ بنێرێت تا له بانكه حكومییه‌كانی عێراق هه‌ژماریان
بۆ بكرێته‌وه، تا فه‌رمانبه‌ران بتوانن له‌و بانكانه‌وه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن
كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه مۆڵه‌تیان پێ دراوه.
به‌گوێره‌ی
نووسراوه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كردووه، ناو و زانیاری فه‌رمانبه‌ره‌كانی، "خێرا" بنێرێت بۆ به‌غدا بۆ
ئه‌وه‌ی مووچه‌یان بخرێته سه‌ر بانكه حكومییه فیدڕاڵییه‌كان.
#باشووری_کوردستان
#عێراق