رۆژهەڵاتی ناوەراست

عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند

23/04/2024
haj

دەنگوباس

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەج و عومرە، ئامادەکارییەكانیان بۆ ناردنی حاجیان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەستپێكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانی کارەکانیان بۆ ناردنی حاجییان دەستپێکردووە، بەهەمەچەشنکردن و فراوانکردنی تۆڕەکانی هێڵی گواستنەوەی ئاسمانی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی رەزاق موحەیبس ئەلسەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ژمارەیەکی زیادەی فڕۆکەیان ئامادەکردووە، بۆ ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

ئەوەشی خستەڕوو، هێڵە ئاسمانییەکان توانیویانە پلانێک بۆ پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی بگرنەبەر، بە جۆرێک کە هیچ حاڵەتێکی دواکەوتنی گەشتەکان تۆمار نەکرێت، ئەمە جگە لەوەی وەزارەتەکە دەڵێت دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانێک، کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ڕەخساندنی هەلی کێبڕکێ لەنێوان کۆمپانیا جیاوازەکان.


#باشووری_کوردستان