کوردستان

بڕی ماددەکانی ناو بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان دیاری كرا

23/04/2024
basha xorak

دەنگوباس

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر بڕ و جۆری ماددەكانی سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراك دیاری دەكات و ڕایگەیاند، بۆ هەر هاووڵاتییەك بڕی نیو كیلۆ برنج كەم كراوەتەوە و دۆشاوی تەماتەی دوو مانگ پێكەوە دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ بریکارانی خۆراك ئاماژەی بەوەكرد، لە ئەمڕۆوە سێ شەممە ۲۳ / ٤ / ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکـــاری خـــۆراک و تەسلیم کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ٤ / ٢٠٢٤ .

سەبارەت بە بنكەكان ڕوونیكردووەتەوە، بنکەکانی ناوشار (٢٠١ + ٢٠٢ + ٢١٠ + ٢١١) سەردان بكەن، كە بریتین لە گەڕەكەكانی (شۆڕش و کوێستان و شەقامی سورچیان و کانی و بەختیاری و نووسەران و زانایان و …. خانزاد و ڕاپەرین و سفین ۱ و سفین ۲ و سفین ۳ و برایەتی هەولێری نوێ و ئەفسەران لەگەڵ تەیراوە و تعجیل و خانقاە و ناو بازار شێخاللە و تجنیدی کۆن و مستوفی).

ئەوەشی خستەڕوو، بەشــە خـــۆراکـــی سـەبـەتـەی سێیەمی ساڵـی ۲۰۲٤ لــەســەر لیستـی بریکاری مانگی ٤ / ٢٠٢٤ دەدرێت و بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، بریکار دەبێت بە ڤیزە کارت پارەکە بدات، چونكە چیتر پارە بە کاش وەرناگیرێت.

ئاشكراشی كردووە، ماددە کانی ناو سێیەم بەشەخۆراکی مانگانە پێکهاتووە لە (زەیتی الدار، دوو قتوی دۆشاوی بچووکی ٤٠٠ گرامی، یەک کیلۆ شەکر، نیو كیلۆ نیسك و لەتكەنۆك، دوو کیلۆ و نیو برنج).

ئاماژەی بەوەکرد، برنج بۆ هەر نەفەرێک لە سێ کیلۆوە بۆ دوو کیلۆ و نیو کەمکراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر جەختی لەوەش کردەوە، بریکار لە کاتی پێشکەشکردنی پارە بە ڤیزە کارت ئاگادار بە، کە دەبێت پارەی قتووە زیادەکەی دۆشاوی تەماتە بدەی، کە بۆ هەر نەفەرێک ٤۹ دینارە، بۆیە کە پارە لە ڤیزە کارت دەکەی حیسابی دۆشاوی تەماتە بکە، بۆیە ئەم مانگە بۆ هەر نەفەرێک ٤٠١ دینار وەردەگیرێت بۆ هەموو بابەتەکان.


#باشووری کوردستان