کوردستان

ڕسوماتی پێدانی ڤیزای تورکیا لە عێراق کەمدەبێتەوە

23/04/2024
iraqi visa

دەنگوباس

لە میانەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق، چەندین ڕێککەوتنی هاوبەشی واژۆ کرا، ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانیش ڕایگەیاند، "ڕسوماتی پێدانی ڤیزای تورکیا لە عێراق کەمدەبێتەوە".

فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە خاڵەکانی کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پرسی کەمکردنەوەی ڕسوماتی پێدانی ڤیزای تورکیا لە عێراق بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک پێکبهێنرێت، دوای کۆبوونەوە بڕیاری کەمکردنەوەی ڕسوماتەکە دەدرێت.

لە هەرێمی کوردستان و عێراق تێچووی وەرگرتنی ڤیزای سێ مانگی 135 دۆلارە، تێچووی وەرگرتنی ڤیزای شەش مانگی 155 دۆلار و ڤیزای یەک ساڵیش 185 دۆلارە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کرد، پاش چەند کۆبوونەوەیەک، واژۆکردنی چەند ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوولا، بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و چەندین پرسی گرنگ لەنێوان هەردوولا تاووتوێ کرا.


#باشووری کوردستان
#ئەردۆغان
#تورکیا