دەنگوباس
لە کاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر
بەشدارینەکردنی هەڵبژاردن، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند،
یەكێتی پابەندە بەو وادەیەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند،
ئەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە دیاریكراوە
و پێوەی پابەنددەبین، ئەو لایەنانەی گرفتیان هەیە پێویستە هەوڵبدەن خۆیان بگونجێنن
و ئامادەبن بۆ هەڵبژاردن.
وتیشی، یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەرێمی
كوردستان پێویستی بە حكومەت و پەرلەمانێكی كارا هەیە و دواخستنی لە قازانجی هەرێمی
كوردستاندا نییە.
هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە، پارتی دیموکراتیی کوردستان جەخت لە بەشدارینەکردنی
هەڵبژاردن دەکاتەوە، کە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیران ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت، تا ئێستاش
کۆمسیۆن هیچ بڕیارێکی بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن ڕانەگەیاندووە.
#باشووری کوردستان