دەنگوباس
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بە گرێبەستكردنیان ڕەوانەی بەغدا كراوە و چاوەڕوانین وەڵامەكەی بگەڕێتەوە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ساڵنامەیەی خوێندن بۆ سنووری پەروەردەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دانراوە درێژناكرێتەوە و وەك خۆی كاری لەسەردەكرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بەرنامەیەك گەڵاڵەكراوە چەند خوێندنگەیەك لە هاویندا بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندكاران كە پڕۆگرامیان لە دەستچووە قەرەبووبكرێنەوە، بەڵام بۆ مامۆستایان پابەندی نییە و لە سنووری هەر پەروەردەیەك چەند خوێندنگەیەك بكرێتەوە و ئەوەش پێویستی بە تەرخانكردنی دارایی هەیە هەر كات پڕۆژەكە تەواوكرا دەخرێتە بەردەمی حكومەت بۆ رەزامەندی دەربڕین.
وەزیری پەروەردەی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بە گرێبەستكردنیان ڕەوانەی بەغدا كراوە و ئێمە چاوەڕوانی وەڵامەكەی دەكەین.
#باشووری کوردستان