دەنگوباس
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، پاش
کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، ئەمشەو گەیشتە هەولێری پایتەختی
هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە، پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە، کەمێک لەمەوبەر، گەیشتە
فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی
لێدەکرێت.
بڕیارە ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ
هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و شاندێکی باڵای حکومەت کۆببێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە ئەردۆغان دەستیان پێکردووە و بەشێک لە شەقامەکان ئاڵای هەرێم و عێراق و تورکیا هەڵکراوە، دوێنێ شەویش قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکیا ڕازێندرایەوە.
#باشووری کوردستان
#تورکیا