دەنگوباس
سەرۆکی یانەی وەرزشی دهۆک لە کاتی ئامادەبوون لە
یارییەکی خولی تۆپی پێی تورکیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسگیردەکرێت، بەهۆی
ئەوەی جلی کوردی پۆشیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە شڤان ئەتروشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی
وەرزشی دهۆک، ئاشکرای کرد، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرۆکی یانەی دهۆک لە باکووری کوردستان دەستگیرکراوە،
ڕێگریان لێکردووە لە یارییەکی خولی تۆپی پێی تورکیا ئامادە ببێت.
شڤان ئەتروشی ڕایگەیاندووە، عەبدوڵا جەلال سەرۆکی یانەی وەرزشی
دهۆک ویستویەتی لە یاریگای تیپی ئامەدسپۆر لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لەناو
خولی پلە یەکەکانی تورکیا، ئامادەی یارییەک ببێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەریان
کردووە و ڕێگریان لێکردووە بچێتە ناو یاریگاکە.
ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی یانەی دهۆک جلوبەرگی کوردی لەبەردا
بووە، بەو هۆیەشەوە ڕێگری لێکراوە ئامادەی یارییەکە ببێت، بەڵام دواتر سەرۆکی شارەوانی
ئامەد دەستوەردانی لەو بابەتەدا کرد و ڕێگەی پێدا بچێتە ناو یاریگاکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ ئەردۆغان سەردانی بەغدا
بکات، دواتریش بێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
#باکووری_کوردستان
#تورکیا