دەنگوباس
بانكی ڕافیدەین
بڕیاریدا بە پێدانی قەرز بە خوێندكاران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەوانەی
بەدوای كاردا دەگەڕێن.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی بانكی ڕافیدەین، بانکەکە بڕیاریداوە بە پێدانی قەرز بە توێژەكانی
خوێندكاران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەو گەنجانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن.
ئاماژەی بەوەکردووە،
قەرزەكە لە بڕی یەك ملیۆن دینار تاوەكو 20 ملیۆن دینارە و لەڕێگەی كارتی
ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.
ئەمەش لەكاتیكدایە، كە بانكی ڕافیدەین چەندین قەرز و پیبَشینەی جۆراوجۆر بە فەرمانبەران
و خانەنشینان دەدات، لە ڕێگەی كارتی مووچە و بەشێوەی ئەلیكترۆنی.
#عێراق