رۆژهەڵاتی ناوەراست

هاکان فیدان: ئەردۆغان سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

21/04/2024
hakan fidan

دەنگوباس

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات، چەندین پرسی گرنگ لەنێوان هەردوولا تاووتوێ دەکرێن.

ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد، ماوەیەکی درێژە ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق دەکرێت، دەمانەوێت سەردانەکەی بەرهەمداربێت

ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجمانە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ببێتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووڵات، لەگەڵیدا سەقامگیری ناوچەیی و گەشەپێدانی ئابووری.

هاکان فیدان، باسی لەوەشکرد، لە سەردانەکەدا چەندین پرس و ڕێککەوتنی گرنگ تاووتوێ دەکرێت، لەوانە: پرسە ئەمنییەکان، وزە، کشتوکاڵ، ئاو، تەندروستی و پەروەردەیی، بڕیارە لە سەردانەکەدا بۆ هەولێر و بەغدا زیاتر لە 20 ڕێککەوتن ئیمزا بکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا پشتگیری لە هەنگاوەکانی سودانی بۆ سەقامگیری ناوچەکە و گەشەپێدان دەکات، هاوکات سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ دووپاتکردنەوەی پاڵپشتییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.


#تورکیا