دەنگوباس
محه‌مه‌د كه‌لاری، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما
نزمدەبنەوە، شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا سبەی شەو
بەردەوام دەبێت.
محه‌مه‌د كه‌لاری، شارەزای کەشناسی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەواوە
ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه په‌ستانێكی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه و به‌رزبوونی
ڕێژه‌ی شێ له‌ناوچه‌كانمان پێشبینی ده‌كه‌م به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه
بارانبارینی به‌هاری به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو له سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه،
هه‌ولێر، دهۆك، ئیداره‌كانی ڕاپه‌رین و سۆران ده‌ست پێبكات و هه‌ندێجار كه‌شوهه‌وا
ئاسایی ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەکرد، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و گه‌رمیان شه‌پۆله‌كه
لاوازه و ئه‌گه‌ری دڵۆپه بارانی كه‌م هه‌یه هه‌رچی ناوچه‌كانی تره ئه‌گه‌ری
لاواز بۆ مامناوه‌ند هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی چالاكبوونی هه‌وره تریشقه‌وه له هه‌ندێک
ناوچه‌ی دیاری نه‌كراوە ئه‌گه‌ری لێزمه باران و ته‌رزه و به‌رزبوونی ئاستی ئاو
هه‌یه، پله‌كانی گه‌رما 2 پله نزمده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری چالاكبوونی با هه‌یه به
ڕێژه‌ی ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هه‌ندێكجار له دره‌نگانێكی ئێواره یان سبه‌ی
شەو كۆتای به‌و شه‌پۆلی بارانبارینه دێت.
هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، لە
هەندێک کات و شوێن نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێـت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکجاریش تاوەباران و هەورەتریشقەی لەگەڵدا
دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
#باشووری کوردستان