کوردستان

بەشەخۆراکی مانگانە کەمکرایەوە

20/04/2024
basha ard

دەنگوباس

سبەینێ سێیەم بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت، بڕی هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان کەمکراوەتەوە.

بەپێی نووسراوێک کە لە کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکەوە لە بەغدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاووڵاتییان هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە، کە بڕی هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان کەمیکردووە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، سێیەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج بدرێتە هەر هاووڵاتییەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی ڕابڕدوو، دۆشاوی تەماتەش ئەم مانگە هەر هاووڵاتییەک یەک قوتو دۆشاوی هەشت سەد غرامی دەدرێتە هەر هاووڵاتییەک لەبری بەشی سێهەم و چوارەمی خۆراک، چونکە هەر بەشەخۆراکێک هاووڵاتی چوارسەد غرامی پێدەدرێت بەڵام ئەم مانگە قوتویەکی هەشت سەد غرامی پێ دەدرێت لەبری دوو بەش.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداری هاووڵاتییانی کردەوە، لە کاتی سەردانیان بۆلای بریکارەکانی خۆراک ئەگەر دووکیلۆ و نیو برنجیان پێدان ئەوە بڕیارەکە لە بەغداوە هاتووە و پەیوەندی بە بریکارەکانی خۆراکەوە نییە.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕێكارە كارگێڕی و هونەرییەكان بۆ ئامادەكردنی سەبەتەی خۆراكی و دانانی لە كۆگاكانی وەزارەتدا تەواوكراون، ئەوەی ماوە دابەشكردنیەتی بەسەر بریكارەكانی خۆراك و دواتریش بەسەر هاووڵاتییاندا.

جەختی لەوەشکردەوە، دابەشكردنی بەشەخۆراك لە رێگای كارتی بەشەخۆراكەوە دەبێت و بە گوێرەی پلانەكان دەبێت كە سەرەتا لە ناوچە هەژارنشینەكان دابەشدەكرێت و دواتر ناوچەكانی دیكە.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست بەدابەشکردنی بەشی سێیەمی خۆراک دەکرێت لە هەرێمی کوردستان و بەشی سێیەمی ئاردیش زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.


#باشووری_کوردستان
#عێراق