کوردستان

بۆکان جاف: لە کاتژمێر 12ی سبەی شەوەوە، بەهیچ شێوەیەک ئیمۆجیی ئاڵای تاجیکستان بەکار مەهێنن

20/04/2024
bokan jaff

دەنگوباس

کەمپینەکەی بۆکان جاف بەرەو کۆتایی دەچێت و داوادەکات لە کاتژمێە 12ی سبەی شەوەوە، ئیمۆجیی ئاڵای تاجیکستان بەکارنەهێنرێت.

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، نووسیویەتی، ئەمڕۆ کۆتا دەرفەتە، با بەرهەم و تێکۆشان و ماندووبوونی ئەم مانگە بەکاربهێنین بۆ گۆڕانکاری، با دەست لە ناودەست بەشێوەیەکی نوێ و ئاشتیانە و دیبلۆماسی گۆڕانکاری دروستبکەین.

هاوکات داوادەکات سبەینێ 21ی نیسان، سەعات 12ی شەو کەمپینەکە ڕابگیرێت و بەهیچ شێوەیەک ئیمۆجیی ئاڵای تاجیکستان بەکارنەهێنرێت.

مانگی رابردوو، بۆکان جاف هەڵمەتێکی ڕاگەیاند و داوای لە هەمووان کرد، تا لە ھەموو سۆشیال میدیا و ئەکاونتەکان، ئیمۆجیی ئاڵای "تاجیکستان" لە کۆمێنت دابنێن، بۆ ئەوەی ئیمۆجیی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت.


#باشووری کوردستان