جیهان

ئۆکرانیا بە 50 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا

20/04/2024

دەنگوباس

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمشەو ئۆکرانیا بە ٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ڕووسیا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە، "ئەمشەو ڕژێمی ئۆکرانیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بەفڕۆکەوان چەندین هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خاکی فیدراڵی ڕووسیا ئەنجام داوە".
وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رووسیا تێکڕای 50 فڕۆکەکەی تێکشکاندووە.


#ئۆکرانیا
#ڕووسیا