جیهان

ئیدارەی بایدن هاوکاری زیاتری سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل دەکات

20/04/2024

دەنگوباس

هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بەردەوامن و ئیدارەی بایدن بە نیازە بە بڕی ملیارێک دۆلار، چەکی دیکەی پێ بدات.

ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكرده‌وه‌، ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ به‌ بڕی یه‌ك ملیار دۆلار چه‌ك بداته‌ ئیسرائیل.
ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ ئیسرائیل بریتین له‌ مووشه‌ك، تانك، گوله‌ تۆپ، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، هاون، چه‌كی ئۆتۆماتیكی، پێداویستی سه‌ربازی دیكه‌.
ناردنی چه‌ك بۆ ئیسرائیل له‌ كاتێكدایه‌ حه‌وت مانگه‌ شه‌ڕه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ و سوپای ئیسرائیل له‌ سه‌دا 90ی كه‌رتی غه‌ززه‌ی خستووه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵییه‌وه‌ و ته‌نیا له‌ باشووری كه‌رته‌كه‌وه‌ شاری ڕه‌فه‌ح ماوه‌، كه‌ به‌ نیازه‌ هێرشی زه‌مینی بكاته‌ سه‌ر.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل هێرشی ڕاسته‌وخۆ بكاته‌ سه‌ر ڕه‌فه‌ح، به‌و پێیه‌ی زیاتر له‌ ملیۆنێك و 800 هه‌زار هاوڵاتی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و برسێتی و بێ ئاوی و نه‌بوونی داووده‌رمان ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.


#ئیسرائیل
#ئەمریکا