دەنگوباس
لە هێرشەکەی سەر
بنکەی سەبازیی کالسۆی باکووری پارێزگای بابل، چەکدارێکی میلیشیا شیعەکانی سەر بە
ئێران کوژرا و زیاتر لە 10ی دیکەش بریندار بوون.
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ شەممە، هێرش کرایە سەر سەربازگەی کالسۆ کە سەرۆکایەتی ئەرکانی حەشدی شەعبی تێدایە
بە تایبەتیش بارەگای ئەو میلیشیایانە لەخۆ دەگرێت کە سەر بە ئێرانن و بە ناو مقاوەمەی
ئیسلامییەوە کار دەکەن، بەڵام لە ژێر چەتری حەشدا کار دەکەن کە دەستەیەکی فەرمی عێراقە.
لیژنه‌ی ئه‌منیی
پارێزگای بابل ڕایگه‌یاند، هێرشی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كاڵسۆ به مووشه‌ك و به شێوه‌ی
هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجامدراوه و چه‌ند پێگه و بینایه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له
سه‌ربازگه‌ی كالسۆ پێكاوه.
میدیای نزیك له
حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت، بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکان و دوو لیوای حەشدی شەعبی و باره‌گای
هێزی زرێپۆش و دوو كۆگای چه‌كی قورس و تەقەمەنی لە سەربازگەى کالسۆ پێكراون.
دوای هێرشه‌كه، مقاوه‌مه‌ی
ئیسلامی له عێراق و به‌شێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میدیاكانیان، ئه‌مه‌ریكا
و ئیسرائیلیان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تباركرد، به‌ڵام فەرماندەیی
ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئەمریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێزه‌كانی هاوپەیمانیی
نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تیانكرده‌وه ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌دا هه‌بێت. سوپای ئیسرائیلیش
ده‌ڵێت، وه‌ڵامی قسه و زانیاریی میدیا ناداته‌وه.
هەر ئەمڕۆش مقاوه‌مه‌ی
ئیسلامی له عێراق ڕایگه‌یاند، به درۆن هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر شاری ئیلات له
ئیسرائیل و "ئامانجی گرنگ"ـی پێكاوه.
#ئیسرائیل
#عێراق
#ئێران