دەنگوباس
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتۆنەوە ڕایگەیاند، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسی نین، بەڵکو زیاتر تەکنیکی و یاسایین و شتێکیش نییە بەناوی کێشەی دابەشکردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، داهاتی نەوتی و نانەوتی خۆی ڕادەست بکات، ڕێژەی 12.67٪ی بودجەی عێراقی پێ دەدرێت.
سودانی ئەوەشی خستەڕوو، ڕاگرتنی هەناردەی نەوت کێشەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستکرد، بەڵام بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، مووچەکانی مانگی شوبات و ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانمان نارد.
هاوکات لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، وتی، لەگەڵ سەرۆک بایدن لەبارەی کاراکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی قسەمان کرد، هەروەها وزە و ژینگە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانمان بوون.
#باشووری_کوردستان
#عێراق