دەنگوباس
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە لەگەڵ
سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا کردووە،
دەبێت هەردوولاش پابەندی سەرجەم بەندەکانی ڕێککەوتنەکە ببن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوەڕۆکی
کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "لە ئەمریکا
کارمان لەسەر چەندین دۆسیەی گرنگی وەک کەرتی وزە، غاز و بەکارهێنانی بۆ بواری
کارەبا، کرد".
ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەماندا لەگەڵ وەزارەتی
خەزێنەی ئەمریکا باسمان لە بانکە سزادراوەکانی عێراق کردووە، لیژنەیەکیشمان بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکە پێکهێناوە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش جەختی لە گەشەسەندنی بانکەکانی
عێراق کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێویستمان بە
ئەمریکا هەیە لەهەموو کەرتە جیاوازەکاندا، چونکە ئەمریکا وڵاتێکی پێشکەوتووە.
باسی لەوەشکرد، عێراق دەتوانێت پەیوەندییەکی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا
و ئێران هەبێت، وەک هاوبەشێک ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان و لەیەک نزیکردنەوەیان
هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراقییەکان پێکەوە بەسەر تیرۆردا
سەرکەوتن لە کاتی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا باس لە کێشەی ئاو
دەکەین و ڕێگەش نادین عێراق ببێتە سەرچاوەی کێشە بۆ تورکیا.
#عێراق