دەنگوباس
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە دەست دەکرێتەوە بە هەناردەی
نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
حەیان عەبدول غەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، نووسراومان داوەتە
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی لە ڕێگەی سۆمۆوە نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە
بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەربارەی ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی لە هەرێم،
حکومەتی ناوەند ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکان لە هەرێم نییە، بەڵام داوامان
لە حکومەتی هەرێم کردووە کار ئاسانی بکەن بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن.
حەیان عەبدول غەنی ئاشکراشی کرد، ئەو میکانیزمانەی داوامان کردووە بۆ نەوتی
هەرێم پێشتر بە ڕێککەوتن بووە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئەو ڕێککەوتنەمان
لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجام داوە.
وتیشی، بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەین، لە ڕێگەی
بۆرییەوە نەوتی هەرێم هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٥ی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە بە بڕیارێکی دادگای
پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ڕاگیراوە، هەوڵەکانیش بۆ دووبارە
دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوامە.
#باشووری_کوردستان
#عێراق
#نەوت