دەنگوباس
لە دوو بۆردومانی جیاوازدا، ئەمڕۆ تورکیا سنووری شارباژێڕ دواتریش بناری
قەندیلی بۆردومان کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تورکیا سنووری قەزای ماوەتی بۆردومان کرد، لەوبارەیەوە
کامەران حەسەن، قایمقامی قهزای ماوەت ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دوو
جار بۆردومانی موچەی کوڕەڵەی سەر بە گوندی گرگاشەی لە قەزای ماوەتی سەر بە
پارێزگای سلێمانی کرد.
وتیشی، تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە شاخی تەژە و شیلانەشی لە
گوندی گوێزڵەی قەزای ماوەت لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کردووە، کە هیچ
زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵکو تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆردومانی کورتەکی لە
بناری قەندیل کرد، بەهۆیەوە بۆردومانەکە ژنێک بریندار بووە، بەڵام
برینەکەی قورس نییە، بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردومانەکە سێ ئۆتۆمبێل زیانی زۆریان پێگەیشتووە، ئەمە جگە لەوەی زیان بەر ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە، ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروست کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی بۆردومانی تورکیا
هاووڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارباژێڕ بە درۆنی تورکیا شەهید بوو.
#باشووری کوردستان