دەنگوباس
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە بڕیارە دوای ١٢ ساڵ لە ٢٢ی نیسان بۆ یەکەمجار بێتە عێراق، گرنگترین پرسەکانی ناو بەرنامەی سەردانەکەی ئاشکرا دەکات.
دوای کۆبوونەوەی حکومەت لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ئەردۆغان ڕایگەیاند، عێراق گرنگییەکی زۆر بە سەردانەکەمان دەدات، لە گرنگترین ئەو پرسانەی کە تاووتوێ دەکرێت، هەناردەکردنی نەوت و غازە بۆ تورکیا، لەگەڵ پرسی ئاو.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووە، بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی عێراق دەکرێت سەبارەت بە پشکی ئاو، هەوڵدەدەین ئەم کێشەیەیان لەگەڵ چارەسەر بکەین، لەگەڵ پرسی دەستکردنەوەی بە هەناردەی نەوت.
ئەردۆغان ئاشکراشیکرد، دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆکانیان لە بەغدا، ئەگەری هەیە سەردانی هەولێر بکەن.
#ئەردۆغان
#باشووری کوردستان
#عێراق