بیروڕا

مووچە و ئەمریکا و سودانی

17/04/2024
نووسەر

یەریڤان ئەدهەم

 

مانگی ٩، ٢٠٢٣ سودانی هاتە نیۆرک بۆ کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەغدا مووچەی نارد بۆ ئەوەی گوشاری ئەمریکا و نێودەوڵەتی لە سەر کەم بێتەوە.
مانگی ٤ سودانی هاتە واشنتن، بەغدا دوو موچەی نارد. دووبارە ئەمە بۆ کەم کردنەوەی گوشارەکانی ئەمریکا بوو لەبەر ئەوەی ئەمریکا و بە تایبەت کۆنگرێس لە حکومەتی عێراق زۆر بێزان.
لەبەر ئەوە ئەم مووچە ناردنە وەک تاکتیکێکە و لێرەش، سودانی و شاندی عێراقی زۆر خۆیانی پێوە هەڵدەکێشن و دەڵێن دوو مووچەمان ناردووە بۆ کوردستان و کێشەکان چارەسەر دەکەین. ئەمە مووچە ناردنە پێش سەردانەکە زیاتر وەک ئامرازێک دەبینم لە لایەن بەغداوە بۆ بە دەستهێنانی ئامانجە ستراتیجەیەکانی لە ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا.
پێش بینی ئەکەم لە دوای گەرانەوەی سودانی بۆ بەغدا، دووبارە دەست بکەنەوە بە کێشە دروست کردن بۆ خەڵکی کوردستان.
سودانی ترسناکترین سەرۆک وەزیرانی عێراقە بەرامبەر بە کورد لەبەر ئەوەی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی تێدەگات و دەزانێ چۆن مامەڵە بکات.
مەگەر تەنها گوشاری نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمریکا، ئەگینا هیچ نیازێکی باش لە لایەن عێراقەوە بەرامبەر بە کوردستان نییە.