جیهان

هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە لوبنان، کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە

16/04/2024
hershi israel

دەنگوباس

لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل لە باشووری لوبنان دوو کەس کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی لوبنان NNA، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی شەهابیە لە شاری سوور.

لە ئاکامی هێرشەکەدا دوو کەس کوژران و ئۆتۆمبێلەکانیش بەتەواوی سووتان، ئاماژە بەوەیش کرا کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە هەر ئەمڕۆ هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی عەین بعال لە شاری سور لە باشووری لوبنان و تیایدا یەکێک لە بەرپرسانی حزبوڵلا لە ناوچەکە بەناوی ئیسماعیل یوسف کوژراوە.


#ئیسرائیل