جیهان

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکات

16/04/2024

دەنگوباس

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزا بەسەر ئێراندا  دەسەپێنرێت، لە ئاکامی ئەو هێرشەی کردییە سەر ئیسرائیل.
جانێت یێلن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کە ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبەڕووی سزای زیاتر دەبێتەوە لە لایەن واشنتۆنەوە بەهۆی ئەو هێرشانەی دژی ئیسرائیل ئەنجامیدا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جانێت یێلن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی بەهاری ٢٠٢٤ی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی وتی: بە تەواوی پێشبینی دەکەم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنین .
ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ پێشتر بڵاویکردبووەوە، یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکات، و ئەگەر لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە پەسەند بکرێن ڕەنگە لەم هەفتەیەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شەوی 13ی نیسان، ئێران هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالستیک و کروز-ی گرتە ئیسرائیل، بە وتەی دەسەڵاتدارانی ئێران وەڵامی ئەو تاوانکارییانەی ئیسرائیلیان دایەوە کە دەکرێتە سەر هێزەکانیان، بەتایبەت بۆردومانکردنی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، کە بووە هۆی کوژرانی چەندین کەس لە نێویشیاندا پلەداری سەربازی ئێرانی تێدابوو.


#ئێران
#ئەمریکا