رۆژهەڵاتی ناوەراست

سودانی بۆ ئەمریکا: ئێستا دۆخی سەربازیمان لە ئاستێکی بەرزدایە

16/04/2024

دەنگوباس

لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناو بارەگای پننتاگۆن لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکادا کۆبوونەوە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا سەردانێکی بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە واشنتۆن دی سی ئەنجامدا و لەلایەن لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سودانی ڕایگەیاند، 10 ساڵ بەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێپەڕیوە، لەم ماوەیەدا گەلی عێراق قوربانیی زۆریداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانێتییەکە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز دەنرخێنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دۆخی سەربازیمان لە ئاستێکی بەرزدایە، ئەو لیژنە هاوبەشەی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێکهێنرابوو لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سەربازی و ئەمنی دەکات.
لە میانی کۆبوونەوەکدا لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەردوولای بەرز نرخاند، هاوکات جەختیشی کردەوە لە کاری هاوبەشی هەردوولا لە چوارچێوەی رێکەوتن و لێکتێگەیشتی هاوبەش.


#عێراق