رۆژهەڵاتی ناوەراست

بانکی ڕەشید پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند

16/04/2024

دەنگوباس

لە دوو لقی بانکی ڕەشید، هاووڵاتییان دەتوانن کارتی ئەلیکترۆنی وەربگرن و بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەیان بەکاریبهێنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ڕەشید دوو لقی بانکەکەی بۆ پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی بە هاووڵاتییان ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەی ئەو کارتانەوە دەتوانن بازاڕی ئەنجامبدەن.
بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی ئارەزووی بەدەستهێنانی کارتەکەیان هەیە، دەتوانن سەردانی هەردوو لقی (ڕاغبە خاتون و لقی سالحیە) بکەن و بەڵگەنامەی کەسی لەگەڵ خۆیان بهێنن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاووڵاتییان دەتوانن ئەم کارتانە بۆ بازاڕیکردن، پڕکردنەوەی سووتەمەنی لەگەڵ بازاڕی ئەلیکترۆنی بەکاریبهێنن.


#ئابووری
#عێراق