کوردستان

وتەبێژی حكومەتی عێراق: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچە پێویستە جێبەجێ بكرێت

16/04/2024
dinar

دەنگوباس
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئارامی ناوچەکە دەپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیش كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق وەكو پرسێكی سیاسیی مامەڵە لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات.
جەختی لەوەشکردەوە، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە جێبەجێ بكرێت كە ئەو پرسە پێویستی بە ڕێككەوتن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی هەیە و لە هەمانكاتدا ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات.

وتیشی، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە، بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم كراوەتەوە، بۆی حكومەتی عێراق هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات.


#باشووری کوردستان
#باشووری_کوردستان
#عێراق