راپۆرت و چاوپێکەوتن

ئیسرائیل سپێرمی ئەو سەربازانەی دەردەکات کە لە شەڕی سوپای وڵاتەکەیدا لە کەرتی غەززە دەکوژرێن

16/04/2024

دەنگوباس

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل کۆمەڵێك ڕێکاری پەسەند کردووە بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی دەرکردنی سپێرمی سەربازە کوژراوەکانی ئاسانتر بکات، ڕێکارەکان تەنانەت ئەو سەربازانەش دەگرێتەوە کە برینداربوون و ئەگەریان هەیە نەتوانن وەچە بخەنەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، هاوشێوەی بانکەکانی خوێن، چەند بانکێکی بۆ وەرگرتن و کۆکردنەوە سپێرمی سەربازەکانی سوپای وڵاتەکەی لە چوار نەخۆشخانەدا کردووەتەوە، هەر لەوێش خێزانی سەربازە کوژراوەکان ڕێکارە یاساییەکان تەواو دەکەن.
پزیشکانی ئیسرائیل دەڵێن پێویستە لە ماوەی 24 کاتژمێر دوای گیانلەدەستدان، سپێرمەکان دەربکرێن بۆ ئەوەی بەزیندوویی بمێننەوە و پاشان لە ساردکەرەوەی تایبەتدا دەپارێزرێن.
بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، لە دوای دەستپێکردنی شەڕەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە، سپێرمی دەیان سەرباز دەرهێنراون کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل سپێرمەکان بەکاردەهێنێتەوە بۆ پیتاندنی دەستکرد و دروستکردنی وەچە لەو سەربازانەی کە لە شەڕەکاندا دەکوژرێن.
ئەم بابەتە بەدەر لە لایەنە پزیشیککیەکەی، چەندین پرسیاری ئەخلاقی و یاسایی دروست کردووە، بە تایبەتیش دەربارەی کاریگەرییە دەروونییەکانی لەسەر ئەو خێزانانەی دوای مردنی ڕۆڵەکانیان، نەوەی خۆیان لە ڕێی پیتاندنی دەستکردەوە دەبینن.


#ئیسرائیل