کوردستان

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریکردنی هه‌مووان لە هەڵبژاردن دەکات

16/04/2024
nechirvan barzani

دەنگوباس

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق و دواتریش له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کۆبووەوە، جەختی لەسەر بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکان کردەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تۆماس سیله‌ر، باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق، دواتریش له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کۆبووەوە.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ردوو دیداره‌كه‌ باس له‌ گرنگی سازدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،‌ تا ئێستا دیار نییە هەڵبژاردن لە 10ی حوزه‌یران لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت یاخود نا، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان هێشتا سوره‌ له‌سه‌ر بڕیاری خۆی بۆ به‌شدارنه‌بوون له‌ هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی-ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ ڕێككه‌وتنێك بۆ دواخستتنی وادەی هەڵبژاردنەکان بکات.

جێی سەرنجە، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌ واده‌ی خۆی دواكه‌وتووه‌.


#باشووری کوردستان
#باشووری_کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان