کوردستان

سۆران عومەر: مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە دەدرێت

16/04/2024
soran omar

دەنگوباس

 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانەوە ڕایگەیاند، "ئەگەر هیچ کێشەیەک ڕوونەدات، بەغدا مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە دەنێرێت".

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، ئەگەر هیچ کێشە و گرفتێک نەیەتە پێش، تا ئەو کاتەی مووچە لەسەر بانکە عێراقییەکان جێگیردەکرێت، مانگانە لە کاتی خۆیدا بە لیست مووچە دێت.

ئاماژەی بەوەکرد، عێراق مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت، مووچەی مانگی نیسانیش بە هەمان شێوە پێشبینی دەکەین لە کاتی خۆیدا بێت.

بەپێی زانیارییەکان، مانگانە عێراق لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ی هەموو مانگێک ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچە دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەو ماوەیەدا پارەی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەمەش دەبێتە سێیەم مووچە کە لەم مانگەدا دابەشبکرێت.


#ئابووری
#باشووری کوردستان
#باشووری_کوردستان
#عێراق