دەنگوباس
بزوتنەوەی
گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی
حكومەتی هەرێم بۆ گەرمیان تەنها بانگەشی پێشوەختەی هەڵبژاردن بووە.
مەكۆكانی
كفری و كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاشكرایان كرد، سەردانەكەی
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن بووە،
لەكاتێكدا ناوچەكە هیچ پڕۆژەیەكی ستراتیژی و پێویستی بەخۆیەوە نەدیوە.
هاوکات
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستەبەکاردەبێت، بەپێی
زانیارییەکان سەرکەوت کوبە هەفتەی داهاتوو وەکو لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی 12 ی
رێکخستنی چەمچەماڵی دەستبەکاردەبێت.
ڕاگەیەندراوێک
لە مەکۆکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە گەرمیان:
سەردانی
قوباد تاڵەبانی تەنیا نمایش و بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردن بوو، لە ساڵیادی سی و
شەش ساڵەی مەرگەساتی ئەنفال، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم،
سەردانێکی دوو ڕۆژەی بۆ گەرمیان ئەنجام دا.
لەکاتێکدا،
خەڵک و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال چاوەڕوانی هێنانەوەی رووفاتی ئازیزانیان
بوون لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، بەڵام جگە لە دانانی تاجەگوڵینەیەک جێگری سەرۆکی
حکومەت هیچی دیکەی پێ نەبوو، مایەی سەرنج بوو، لە ڕووی خزمەتگوزاری و هەلی کاریش
هیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی گەورە و پڕ بەرهەم بۆ خەڵکی قوربانیدەری گەرمیان
ڕانەگەیاندرا، لەکاتێک گەرمیان و شارەکانی زۆرترین داهاتی نەوت و ناوخۆیان هەیە.
سەبارەت
بە شاری کفرییش ئەو پڕۆژانەی قوباد تاڵەبانی کردنیەوە و یان بەڵینی پێدابوون
بکرێنەوە، بەشێکی زۆریان بەرهەمی مانگرتوانی شاری کفری بووە و پێشتر بەڵێنی
جێبەجێکردنیان دراوە، هەر بۆیە ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان لە گەرمیان بڕوای نەگۆڕمان
بە خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەمان هەیە بێ منەت کردن و پێ فرۆشتەوە و چاوەڕوانی ئەوە
بووین، کە جێگری سەرۆکی حکومەت ئەو دەیان پڕۆژەی کە لە گەرمیان هەبوون و لەکار
کەوتوون بەگڕبخستبایەتەوە، نەک ئەو بەڵێنانەی چوار ساڵ پێش ئێستا بەخەڵکی
بەشمەینەتی گەرمیان بفرۆشێتەوە.
سەبارەت
بە حکومەتی خۆجێی گەرمیان و بەشداری گۆڕان یش، چەندین جار جەختمان لە گۆڕانکاری لە
پۆست و بەرپرسیارێتیەکان کردووەتەوە و دیارە کام لایەن نەهاتووەتە پێش.
#باشووری کوردستان
#باشووری_کوردستان