دەنگوباس
دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، لێخۆشبوون لە پارە و قەرزی ئاو بەڕێژەی
20% چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی
ڕایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرز و پارەی
ئاوی هاوبەشان لە ڕێکەوتی 8- 4- 2024ەوە چوورتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
ڕاشیگەیاند، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنكەكان
و سوودمەندبن لە داشكاندنی ئەو بڕە لە پارەی ئاو یان ئەو قەرزەی لەسەریانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە
نووسراوێكدا، بۆ گشت فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی، جێبەجێكردنی بڕیاری
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی ڕاگەیاندووە، كە بە ژمارە (4651 لە 7/4/2024) دەرچووە
لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
#سلێمانی