جیهان

ئیسرائیل ژمارەیەک ئامانجی حزبوڵای لوبنانی بۆردومان کرد

13/04/2024

دەنگوباس

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ژمارەیەک ئامانجی حزبوڵایان لە چوار ناوچەی باشووری لوبنان، بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانیان لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، دوو باڵەخانەی سەربازیی و دوو بارەگای فەرماندەیی سەربە حزبوڵایان لە ناوچەکانی حولا، بەیت لیڤ، عەدیسە و تیبە باشووری لوبنان بۆردومان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە لایەکی دیکەوە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل بەرپەرچی ھێرشێکیان داوەتەوە کە لە ناوچەی ڕەمیش باشووری لوبنانەوە کرابووە سەر باکووری ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکەی حزبوڵا، زیانی گیانی نەبووە.


#ئیسرائیل