لە پارێزگای سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند بڕیارە لە سبەینێوە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دابینکردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
دەشڵێت، “وابڕیارە لە سبەینێوە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن.”
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیاری نەکردووە و پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند لەگەڵ گەیشتنی 618 ملیار دینارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەن.
#تورکیا
#دۆلار
#سووریا
#دهۆک