دەنگوباس
وەزیرى پلاندانانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەغداوە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى حوکمەتی هەرێم وتی، کێشەى موچەى مانگى ١٠ چارەسەر بووە و هەفتەى داهاتوو پارەکە دەنێردرێت، دوای گەشتنی دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.
وتیشی، کێشەی نەناردنی موچە بەهۆی سەرژمێریەوە بووە، ئاماژەی بەوەشکرد پابەندبن بە سەرژمێری گشتیەوە بە تایبەت ناوچەی سنورەکانی ماددەی ١٤٠،چونکە ئەم سەرژمێریە گرنگە بۆ کەرکوک و تەواوی کوردستان سەرژمێریەکی مێژویی دەبێت.