دهنگوباس:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێرییەوە، پشووی بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانیو سەربازیی، هەروەها بۆ قوتابییانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کە دانیشتووانی ناووچەکانی ماددەی 140ن ڕاگەیاند.
بهگوێرهى نووسراوێكى حکومەتی هەرێمی کوردستان كه واژۆى د.ئومێد سهباح سهرۆكى دیوانى ئهنجومهنى وهزیرانى لهسهره بڕیاردراوه، هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، سەربازی و ئەو خوێندکارانەی ناوچەکانی مادەی 140ـی دەستوور راگەیاند، کە دەوامیان سەر بە هەرێمی کوردستانە.
پشووەکە لە 15ی مانگ تاوەکو 23ی مانگ دەبێت و بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێرییەوەیە.
#کەرکووک